په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز تاڵیب عه‌بدوڵڵا(مۆریاسی)
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك تاڵیب مۆریاسی،
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی و شارباژێر و شاره‌زوور كاك(حاجی كه‌ریم عه‌بدوڵڵا سه‌عید مۆریاسی) براتانمان بیست.
سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزمان و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكه حاجی عه‌بدوڵڵا مۆریاسی به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
3ـی تشرینی دووەمی 2021
...………………………….
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی بۆ به‌ڕێز خێروڵڵا ئه‌حمه‌د
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك خێرۆڵڵا ئه‌حمه‌د،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كاكه(هیدایه‌ت)ـی كوڕی به‌ڕێزتانمان بیست.
سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه هیدایه‌ت به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به به‌ڕێزتان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
3ـی تشرینی دووەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.