به‌گوێره‌ی نوێترین تۆژینه‌وه له داهاتوودا 410 ملیۆن كه‌س مه‌ترسی خنكانیان له‌سه‌ر ده‌بێت له چه‌ندان وڵاتی یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ش عێراقه.
تۆژینه‌وه‌كه له ئاژانسی ده‌نگوباسی فڕه‌نسا بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه كه له ساڵی 2100 ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسی خنكان و ژێرئاوكه‌وتنیان له‌سه‌ر ده‌بێت بۆ 410 ملیۆن كه‌س به‌رز ده‌بێته‌وه، زۆرینه‌شیان كه 62% پێك ده‌هێنن ده‌كه‌ونه هێڵی ناوه‌ڕاستی گۆی زه‌وی.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئێستا 200 ملیۆن كه‌س له جیهاندا مه‌ترسی ژیانیان له‌سه‌ره به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و شارانه ده‌ژین كه ئاستیان له ئاستی ڕووی ده‌ریاوه نزمتره.
تۆژینه‌وه‌كه ده‌ریشی خستووه كه له ساڵی 2010 زیاتر له 25 ملیۆن كه‌س له‌و شارانه ده‌ژیان كه ئاستیان له ڕووی ده‌ریاوه نزمتر بووه.
تۆژینه‌وه‌كه هه‌روه‌ها ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی هێناوه كه مه‌ترسی ژێرئاوكه‌وتنیان له‌سه‌ره له ساڵی 2100 ئه‌وانیش بریتین له هیندستان، به‌نگلادیش، ڤێتنام، ئه‌نده‌نووسیا، ژاپۆن، فلپین، میسڕ، ئه‌مه‌ریكا، بۆرما، نێجیریا، مالیزیا، به‌ریتانیا، مه‌كسیك، كۆریای باشوور، پاكستان، ئیتاڵیا و عێراق.
ئه‌م تۆژینه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه ئێستا عێراق و زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی ناویان هاتووه، كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئاو و وشكه ساڵییان هه‌یه به‌هۆی كه‌مبوونی باران و ئاوی ژێرزه‌وی و سه‌رزه‌وی زۆرێك له ڕووبار و ده‌ریاچه‌كان وشكیان كردووه، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی ئاوی دیجله و فوڕاتیش به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.