Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:43

ده‌نگۆی مردنی ئه‌ردۆگان بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ و پۆلیسیش به‌دواداچوون ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی توركیا 30 كه‌سی ده‌ستگیركردووه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) باسیان له‌ سه‌رۆكی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كردووه‌.

پۆلیسی توركیا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م لێكۆڵینه‌وه‌كانی بۆ هاشتگاگی (ئۆلموش) كه‌ به‌ مانای (ده‌ڵێن مردووه‌) ده‌ست پێ كردووه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا 30 كه‌سیان ناسیوه‌ته‌وه‌ و ده‌ستگیریانكردوون بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپێچی دادگاكان بكرێن به‌ تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی زیانبه‌خش و ناوزڕاندن.

ده‌نگۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی مردنی ئه‌ردۆگانی ته‌مه‌ن 67 ساڵ له‌كاتێكدا دێت كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ ڤیدیۆی كورت له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ و تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ قاچه‌كانی سه‌رۆكی توركیا ته‌واو نین و به‌ ئاسته‌م و هێواش ده‌توانێ ڕێ بكات.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.