Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:15

سەردەمی بارگاوی وایەر کۆتایی پێ دێت

کوردستان TV
100%

بارگاویکەرەوەی وایەرلێس یەکێکە لە نوێترین گەشەسەندنەکانی تەکنەلۆژیاکانی سەردەم، ئەم گەشەسەندنە زۆر سروشتییە بە لەبەرچاوگرتنی خێرایی بارگاویکەرەوەی بە وایەر کە لە بەشێک مۆبایلی شاومیدا گەیشتووەتە 120 وات، هەروەها لەم دواییەدا بەپێی ڕاگەیاندراوی کۆمپانیای ڕیاڵمی خێراترین جۆری بارگاویکەرەوەی بۆ مۆبایلەکانی داهێناوە کە تواناکەی 125 وات دەبێت.

هەرچەندە تەکنەلۆژیای بارگەویکەرەوەی وایەرلێس تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، بەڵام ئاماژە بەوە دەکرێت کە لە داهاتوودا بارگاویکەرەوەی وایەرلێس بەردەست دەبێت بۆ زۆربەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان.

ئەو کۆمپانیایانەی کە گرنگی بەم تەکنەلۆژیایە دەدەن زۆرنین، بەرچاوترینیان کۆمپانیای شاومی و مۆتۆرولایە کە هەندێک بیرۆکە و تەکنیکیان خستۆتەڕوو کە پشتگیری بیرۆکەی بارگاویکەرەوەی وایەرلێس دەکەن.

کۆمپانیای شاومی یەکەم کۆمپانیابوو کە تەکنەلۆژیای بارگاویکەرەوەی وایەرلێسی خستەڕوو، بەڵام تا ئێستا هیچ یەک لە کۆمپانیاکان سەرکەوتوو نەبوونە، بەهۆی ئەوەی کە خێرای بارگاویکەرەوەکە تواناکەی لە 5 وات تێپەڕی نەکردووە، کە ئەمەش خێراییەکی زۆر کەمە بەراورد بەو بارگاویکەرەوانەی کە بە وایەر کاردەکەن.

بەڵام کۆمپانیاکان و بەڵگە زانستییەکان ئاماژە بەوە دەکەن لەداهاتوودا بتوانرێ خێراییەکەی لەو ڕێژەی ئێستا زیاتر بکرێت و بتوانێت شوێنی بارگاویکەرەوەی وایەر بگرێتەوە. 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.