ڕێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه كه بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوی مەنووچێهر کازمی تەمەن ٣٣ ساڵ لە بەندیخانەی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەنووچێهر کازمی ٦ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “مەجید نەدری” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.
مەنووچێهر کازمی تەمەن ٣٣ ساڵ، خێزاندار و باوکی کچێک بووە. ناوبراو خەڵکی گوندی وەرمەڵە و دانیشتووی هەرسین بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.