عه‌لی قه‌ره‌داغی، سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان، داوای كرد بۆ پاراستنی پارێزگای مه‌ئریب ناوەڕاستی ته‌مه‌ن له حووسییه‌كان راپه‌ڕین ئه‌نجام بدرێت.
عه‌لی قه‌ره‌داغی له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر نووسیوویه‌تی "به‌مه‌به‌ستی پاراستنی مه‌ئریب كه دووچاری هێرشه‌كانی چه‌كدارانی حووسیی بووه‌ته‌وه و هه‌زاران هاووڵاتیی مه‌ده‌نی ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون و مزگه‌وته‌كان بۆردومان كراون، داواكارین راپه‌ڕینی فه‌رمی، میدیایی و مه‌یدانیی ئه‌نجام بدرێت".
قه‌ره‌داغی له تویته‌كه‌یدا هەروەها رایگەیاندووە "ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بێده‌نگیتان هه‌ڵبژاردووه، ئه‌گه‌ر حووسییه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوون، وڵاته‌كانتان به‌پێوه نامێنێت"، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه نه‌داوه كه مه‌به‌ستی كام له وڵاتانه.
پارێزگای مه‌ئریب یه‌كێكه له قه‌ڵا هه‌ره گرنگه‌كانی حكوومه‌تی شەرعی یه‌مه‌ن و جگه له باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئەو وڵاتە، هه‌روه‌ها چه‌ندین كێڵگه‌ی نه‌وت و گازی سروشتی لەخۆگرتووە و حووسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پارێزگاكه له شوباتی 2021ه‌وه هێرشه‌كانیان بۆسه‌ری زیاد كردووه.
حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن له ئه‌یلوولی 2014ه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌نعای پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌دا گرتووه.
هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیش به رابەرایەتی سعوودیه له ئاداری 2015ه‌وه له دژی حووسییه‌كان پشتیوانی له حكوومه‌تی شەرعی یەمەن ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.