دوای رووبەڕووبوونەوەی نێوان تێکشکێنەرێکی ئەمریکی و سوپای پاسدارانی ئێران لە دەریای عومان کە گوایە هێزەکانی ئەمریکا دەیانەوێت دەستبەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیدا بگرن و ئێران بەرپەرچیانی داوەتەوە، مارک مێلی، سوپاسالاری ئەمریکا جەختی کردەوە، ئێران دەیەوێت بچێتە نێو رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەمریکا، لە هەمان کاتدا زۆرێک لە چالاکیی مەرام خراپ ئەنجام دەدات و هەڕەشە لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەو ناوچەیە ئەنجام دەکات.
مێلی، لە وتارێکدا لە کۆڕبەندی "Aspen"ی ئەمنی رایگەیاند، چالاکییەکانی ئێران دەڕواتە خانەی تیرۆرەوە، جەختیشی کردەوە هێزەکانی ئەمریکا ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوە و بۆ جێبەجێکردنی ئەوەی سەرۆک جۆ بایدن داوای دەکات.
هێزەکانی ئەمریکا: ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی ههڕهشهکانی ئێران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.