Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 21:26

کتێبی (مه‌لا وه‌یسی مه‌لا عه‌زیز گرتکی) بڵاوکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ ئاماده‌كردنی شاخه‌وان عه‌لی حه‌مه‌د مامۆكی كتێبی (مه‌لا وه‌یسی مه‌لا عه‌زیز گرتكی.. زانایه‌ك له‌ لوتكه‌ی خواناسی و بوێری ) بڵاو كرایه‌وه‌.

 له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌دا نووسه‌ر شاخه‌وان عه‌لی له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند" كتێبی (مه‌لا وه‌یسی مه‌لا عه‌زیز گرتكی) ،گفتوگۆیه‌كه‌ له‌ گه‌ڵ مه‌لا معتصمی كوڕی مه‌لا وه‌یسی كه‌ له‌ده‌رگای چه‌ندین بابه‌تی هه‌ستیاری سه‌رده‌می خۆی ده‌دات‌و گوزه‌ر به‌نێو ئه‌و رۆژگارانه‌ ده‌كات كه‌ مه‌لا وه‌یسی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ خواپه‌رستی و كوردایه‌تی ته‌رخان كردبوو".

هه‌روه‌ها ووتی"  ئه‌م كتێبه‌ لاپه‌ڕه‌ دره‌وشاوه‌ و پرشنگه‌كانی ئه‌و زانایه‌ ده‌خاته‌ ڕوو له‌كاتێكدا له‌ هه‌ندێ بابه‌ت بۆ سه‌رده‌می خۆی رووبه‌ڕووی كێشه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ بۆته‌وه‌ و له‌لای بارزانی نه‌مر جێگه‌و پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه‌ و  یه‌كێك بووه‌ له‌و كه‌سانه‌ی پێشنیاری حه‌وزه‌یه‌كی عیلمی كردوه‌ كه‌ دواتر دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی لێ كه‌وته‌وه‌و ته‌نانه‌ت دوای نسكۆ كه‌ نه‌فی باشووری عێراق ده‌كرێ، له‌وێش به‌رگری له‌كورد و شۆڕش ده‌كات".

شایانی باسه‌ كتێبی (مه‌لا وه‌یسی مه‌لا عه‌زیز گرتكی)  له‌لایه‌ن نه‌هرۆ عه‌لی تاڵه‌بانی پێداچوونه‌وه‌ بۆ كراوه‌ به‌تیراژی هه‌زار دانه‌ به‌چاپ كراوه‌.

ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.