نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی دادگای به‌رایی توونس ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه دادوه‌ری دۆسییه‌ی محه‌مه‌د مونسیف مه‌رزووقی سه‌رۆكی پێشووتری كۆماری توونس فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ناوبراو ده‌كرد.
مه‌رزووقی كه له‌نێوان ساڵانی 2011 و 2014 سه‌رۆكی كۆماری توونس بوو، مانگی ڕابردوو له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له كه‌ناڵی (فڕانس 24) خۆشحاڵی خۆی به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی هه‌میشه‌یی فره‌نكۆفۆنییه ده‌ربڕی بوو به دواخستنی كۆنفرانسی لووتكه‌ی فره‌نكۆفۆنی بۆ ساڵی ئاینده كه خۆی بڕیار بوو له ڕۆژانی 20 و 21ی ئه‌م مانگه له دوورگه‌ی جه‌ربه له توونس به‌ڕێوه بچێت.
له‌مباره‌یه‌وه قه‌یس سه‌عید سه‌رۆكی توونس له 14ی مانگی ڕابردوو له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا داوای له وه‌زیری داد كردبوو لێكۆڵینه‌وه له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكات كه له ده‌ره‌وه پلانیان دژی وڵات داڕشتبوو.
سه‌رۆكی توونس داوای كردبوو هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پلان دژی ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ت داده‌ڕێژن تۆمه‌تی پلانگێڕییان ئاراسته بكرێ و ڕووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.
لای خۆشییه‌وه حه‌بیب ته‌رخانی گوته‌بێژی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی توونس له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕابردوو ئاشكرای كردبوو كه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه سه‌باره‌ت به گوتاره‌كانی سه‌رۆكی پێشووتری توونس له فڕه‌نسا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.