Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:36

لافاو دوورگه‌یه‌کی له‌ ئه‌نده‌نووسیا ژێر ئاو خست

کوردستان TV
100%

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بارانێكی زۆر و به‌لێزمه‌ له‌ دوورگه‌ی جاوا بووه‌ته‌ هۆی دروستبوونی لافاو و به‌هۆیه‌شه‌وه‌ تا ئێستا 11 كه‌س بێ سه‌روشوێنن.

ده‌سته‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌ نیشتمانییه‌كانی ئه‌نده‌نووسیا ئاشكرای كرد: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بارانێكی زۆر و به‌لێزمه‌ باریوه‌ و به‌شێكی چیای ئه‌رگۆنۆ ڕماوه‌ و 5 گوند له‌ هه‌رێمی جاوا ژێرئاو كه‌وتوون، لافاوه‌كه‌ش 15 كه‌سی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ كه‌ دواتر توانراوه‌ 4 كه‌سیان ڕزگار بكرێن و تا ئێستاش 11 كه‌س بێ سه‌روشوێنن.

ده‌سته‌كه‌ ئاشكراشی كرد كه‌ پێشبینی ده‌كرێ بارانه‌ زۆر و به‌لێزمه‌كه‌ له‌ زۆرێك له‌ ناوچه‌ و دوورگه‌كانی ئه‌نده‌نووسیا تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو به‌رده‌وام بێت و هه‌روه‌ها مه‌ترسی لافاویش له‌ هه‌ندێ شوێن هه‌یه‌.

ئه‌حمه‌د شویروور سه‌رۆكی به‌شی به‌هاوارچوونی ئه‌نده‌نووسیا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ به‌هۆی فالاوه‌كه‌ كاره‌با پچڕاوه‌ و ڕێگاكانیش به‌ لم و قوڕ داپۆشراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی ڕزگاركردنی ونبووه‌كان زه‌حمه‌ت بووه‌.

جێی باسه‌ به‌هۆی بارانی به‌خوڕی وه‌رزییه‌وه له‌ ئه‌نده‌نووسیا‌ 17 هه‌زار گوند و دوورگه‌ مه‌ترسی ژێرئاوكه‌وتن و لافاویان له‌سه‌ره.‌

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.