Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:05

کچێکی ئه‌مه‌ریکی خاوه‌ن درێژترین قاچی جیهانه‌

کوردستان TV
100%

 

ماسی كۆرینی كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵه‌ توانی ژماره‌ی پێوانه‌یی كتێبی گینس بشكێنێ وه‌ك خاوه‌ن درێژترین قاچ له‌ جیهاندا.

ماڵپه‌ڕی (سی ئێن ئێن)ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه‌: قاچی ماسی نزیكه‌ی 60%ی پێكهاته‌ی هه‌موو جه‌سته‌ی پێك ده‌هێنێ.

قاچی چه‌پی ماسی درێژییه‌كه‌ی مه‌ترێك و 34.6 سانتی مه‌تره‌، به‌ڵام قاچی ڕاستی مه‌ترێك و 34.1 سانتی مه‌تره‌.

دایكی ماسی له‌ تۆمارێكی ڤیدیۆیی له‌ ماڵپه‌ڕی یوتوب ده‌ڵێت كه‌ هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ هه‌ستی به‌وه‌ كردووه‌ قاچی كچه‌كه‌ی له‌ قاچی منداڵانی تر درێژتره‌. ڕاشیگه‌یاند كه‌ درێژی قاچی كچه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یی نییه‌ و به‌ڵكو كاری هۆڕمۆن و جیناته‌كانی جه‌سته‌یه‌تی.

ماسی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ درێژی قاچی نه‌بووه‌ته‌ هۆی دڵته‌نگبوونی و داواشی له‌ هه‌موو ئه‌و كچانه‌ كرد كه‌ قاچیان درێژه‌ شه‌رم له‌خۆیان نه‌كه‌ن و چێژ له‌ ژیان ببینن، چونكه‌ ئه‌مه‌ دیارییه‌كه‌ له‌لایه‌ن خواوه‌ پێیاندراوه‌.

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.