دادگای ئه‌ڵمانیا بڕیاری سزایی گرتنی هه‌تاهه‌تایی بۆ ئافره‌تێك ده‌ركرد دوای ئه‌وه‌ی بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له مێرده‌كه‌ی 5 منداڵی خۆی ده‌كوژێت.
ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه: دادگای شاری (فۆپرتاڵ) له باشووری ئه‌ڵمانیا سزای ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵانی ده‌ركرد به هێشتنه‌وه‌ی له گرتووخانه‌كان بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی 5 منداڵی خۆی له كۆی 6 منداڵ كوشتبوو وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك له مێرده‌كه‌ی دوای ئه‌وه‌ی لێی جیاببووه‌وه.
ڕۆژنامه‌كه تاوانه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه باس كردووه كه ئافره‌ته‌كه سه‌ره‌تا منداڵه‌كانی بێ هۆش كردووه دوای ئه‌وه‌ش یه‌ك دوای یه‌ك خنكاندوونی.
ئه‌و دادوه‌ره‌ی كه پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی ئافره‌ته‌كه‌ی كردووه تاوانه‌كه‌ی به كاره‌سات ناوبردووه.
ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن دایكانه‌وه خنكێندراون ته‌مه‌نیان له‌نێوان ساڵێك تا هه‌شت ساڵ بووه، ته‌نیا منداڵه گه‌وره‌كه‌یان له ڕووداوه‌كه و كوشتن ڕزگاری بووه.
دوای ئه‌وه‌ی منداڵه گه‌وره‌كه‌یان كه ته‌مه‌نی 11 ساڵه له قوتابخانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه، دایكی داوای لێ كردووه له‌گه‌ڵیدا خۆی بخاته ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌و خۆی ڕزگار ده‌كات و ده‌چێته ماڵی داپیره‌ی، له‌وێش نامه‌یه‌كی ده‌نگی بۆ قوتابخانه‌كه‌ی ناردووه و گوتوویه‌تی كه خوشك و براكانی مردوون.
دایكه‌كه به‌ر له‌وه‌ی منداڵه‌كانی بكوژێت، به نامه‌یه‌ك مێرده‌كه‌ی ئاگادار كردۆته‌وه و پێی گوتووه كه جارێكی تر منداڵه‌كانی نابینێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ش كه منداڵه‌كانی ده‌كوژێت، ئافره‌ته‌كه هه‌وڵ ده‌دات خۆی بخاته ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری دۆسۆڵدۆرف، به‌ر له‌وه‌ی كاره‌كه بكات ده‌ستگیر ده‌كرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.