وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با كرد كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌رجه‌م تۆڕه‌كانی كاره‌بایان چاككرده‌وه دوای تێكچوونیان به‌هۆی باران و لافاوه‌كان.
وه‌زاره‌تی كاره‌با بڵاوی كرده‌وه: كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له تیمه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی كاره‌با كرد لە بەرامبەر ئەرک و ماندووبوونیان بە تایبەتی لە کاتی ئەو باوبارانەی کە لە چەند ڕۆژی رابردوودا شار و شارۆچکەکانی کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی تێکچوونی چەندین ئامێر و تۆڕی کارەبا.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: تیمەکانی کارەبا لە ماوەیەکی کورت‌دا تێکچوونەکانی کارەبایان چاک کردەوە.
كه‌ماڵ محه‌مه‌د وەزیری کارەبا بە ستایشکردنی رۆڵی بەرچاویان، تیمەکانی چاککردنەوەی کارەبای بە پێشمەرگەکانی ڕووناکی وەسف کرد و هیوای خواست لە کاتی ڕاپەڕاندنی کار و ئەرکەکانیان پارێزراو بن.
جێی باسه به‌هۆی زۆری باران و لافاوه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌مووی ڕابردووی شاری هه‌ولێر به گوێره‌ی دوایین ئامار 591 خانوو زیانیان به‌ركه‌وتبوو و هه‌روه‌ها چه‌ندان باڵه‌خانه و قوتابخانه و ڕێگاوبان تێكچووبوون و زیانێكی زۆریش به‌ر عاموود و ئامێر و تۆڕه‌كانی كاره‌با كه‌وتبوو، تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌باش هاوشێوه‌ی تیمه‌كانی شاره‌وانی و داموده‌زگاكانی تری حكوومه‌ت له زووترین كاتدا هه‌ڵسان به جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان و چاككردنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی كاره‌با بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووناكی بۆ ماڵ و گه‌ڕه‌كه زیانلێكه‌وتووه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.