ڕۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌فه‌رمی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ڕی راده‌گه‌یه‌نێ.
ڕۆژنامه‌ی (سپۆرت)ی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كرد: ئه‌مڕۆ هه‌ینی چاڤی بۆ جاری دووه‌م له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن خه‌لیفه سه‌رۆكی یانه‌ی سه‌د كۆ ده‌بێته‌وه و هه‌ردوولا ڕێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر شێوازی جێهێشتنی یانه‌كه.
ڕۆژنامه‌كه بڵاویشی كرده‌وه كه هه‌موو كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه ده‌چن و پێشبینی ده‌كرێ هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌واڵی چاڤی به فه‌رمی وه‌ك ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕابگه‌یه‌نرێ.
چاڤی شه‌وی ڕابردوو هاوشانی ئۆسكاری برای له‌گه‌ڵ رافا یوستی جێگری سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه كۆبووه‌ته‌وه ڕێككه‌وتوون دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌ك راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بناسێنرێ.
بڕیاریشه چاڤی سبه‌ی شه‌موو بگه‌ڕێته‌وه ئیسپانیا بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ته‌واو بكات و ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانی یانه‌كه بكات.
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌نیازبوو شه‌وی ڕابردوو ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چاڤی ڕابگه‌یه‌نێ، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی سه‌د ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ڕۆیشتنی پێشاندابوو، به‌ڵام كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی دواخست تا كاره‌كان به‌ته‌واوی یه‌كلایی ده‌بنه‌وه.
تا ئێستاش دیار نییه كه ئاخۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه پاره‌ی مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی چاڤی له‌گه‌ڵ یانه‌ی سه‌د ده‌دات یان نا كه 5 ملیۆن یۆڕۆیه.
چاڤی /41 ساڵ/ بۆ ماوه‌ی 17 ساڵ له‌نێوان ساڵانی 1998 تا 2015 یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بوو، له‌و ماوه‌یه‌شدا 767 یاریی به درێسی یانه‌كه ئه‌نجام دا و 27 ناسناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كه برده‌وه كه 8 ناسناوی خولی ئیسپانیا و 8 جامی سوپه‌ری ئیسپانیا و 4 ناسناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، 3 جامی شای ئیسپانیا و 2 جامی جیهانی یانه‌كان و جامێكی سوپه‌ری ئه‌وروپا بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.