تیمه پسپۆڕییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا گه‌یشته عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی شاری (خاراكس)ی مێژوویی كه زاناكان به هه‌ڕه‌مه‌كانی عێراق ناوی ده‌به‌ن.
شاری خاراكس له سه‌ده‌ی 4ی پێش زایین له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی ئه‌سكه‌نده‌ر مه‌قه‌دۆنی بنیاتنرابوو كاتێك هاتبووه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچه‌یه ڕاگه‌یاندبوو.
شاری خاراكس دوای دروستكردنی ببووه یه‌كێك له شاره هه‌ره پێشكه‌وتوو و جوانه‌كانی جیهان له‌سه‌رده‌می خۆیدا، به‌ڵام دواتر له سه‌ده‌ی سێی زاینی‌دا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ساسانییه‌كان ئه‌رده‌شێر وێرانكرا و له‌ناوبرا.
هه‌رچه‌نده له ڕابردوودا لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر له شوێنه‌واری شاری خاراكس كرابوو، به‌ڵام تا ئێستا به دروستی شوێنی شاره‌كه دیاری نه‌كراوه و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، زانایان وای بۆ ده‌چن كه ڕه‌نگه شاره‌كه بكه‌وێته باشووری عێراق به‌تایبه‌یش له شاری به‌سڕه له نزیك یه‌كێك له ڕووباره‌كانی نێوان دیجله و فوڕات.
هه‌رچه‌نده ئێستا ته‌كنه‌لۆجیای دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره مێژووییه‌كان پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام به‌هۆی نائارامی دۆخی سیاسی و ته‌ناهی عێراقه‌وه تا ئێستا نه‌توانراوه شوێنه‌واری مێژوویی شاری خاراكس بدۆزرێته‌وه.
پێشبینیش ده‌كرێ ئه‌مجاره به هه‌وڵه‌كانی ئه‌و تیمه پسپۆڕییه‌ی كه له ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا هاتوون بتوانن شوێنه‌واری شاره مێژووییه‌كه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر مه‌قه‌دۆنی بدۆزرێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.