كاتژمێر شه‌ش و پازده خوله‌كی ئه‌مرۆ ئێواره شه‌ممه 6 ی 11 ی 2021 به‌كاتی هه‌ولێرو له هه‌فته‌ی سێزده‌می خولى ئیسپانیا، بارسێلۆنا ده‌بێته میوانی یانه‌ی سێلتاڤیگۆ.
ئه‌م یارییه‌ش ده‌بێته دوایین یاری بلاوگڕانا به‌سه‌رپه‌رشتی سێرجی بارخوانی ڕاهێنه‌ری كاتی كه له بیست وهه‌شتی مانگی ڕابردوو له شوێنی رۆناڵد كۆمان سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌كه‌ی به شێوه‌ی كاتی وه‌رگرت.
یاریزانانی بلاوگڕانا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ یاری ئه‌م ئێواره سازكرد‌و بارخوانیش پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریه‌كه ڕاگه‌یاند، پێكهاته‌كه‌ش ناوی یاریزانی فه‌ڕه‌نسی عوسمان دێمبلی به‌خۆوه ناگرێت، دوای ئه‌وه‌ی دێمبلی له یاری پێشوو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دینامۆكییڤ له چامپیۆنس لیگ جارێكی دیكه دووچاری پێكان هات .
هه‌ر به هه‌مان شێوه یاریزانی ئه‌مه‌ریكی سێرجینۆ دێست پێكانی هه‌یه‌و ناتوانێت به‌شداری له‌و یاریه‌بكات،له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا بارسێلۆنا به بارودۆخێكی خراپ تێده‌په‌ڕێت كه خاوه‌نی شازده خاڵه‌و له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و یاریه‌كی دواخراوی هه‌یه، سێلتاڤیگۆش به یازده خاڵ له پله‌ی پازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
ئه‌م ئێواره‌یه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ سێڵتاڤیگۆ یاری هه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.