باڵیۆزخانهی ئهمریكا له ئهدیس بابا رۆژی ههینی لهسهر پێگهی فهرمی خۆیدا رایگهیاندووه كه دۆخی ئهسیوپیا بهتهواوهتی روون نییهو ئامۆژگاری هاووڵاتی ئهمریكی دهكات به زووترین كات ئهو وڵاته بهجێبهێڵن.
ههروهها گۆڤاری فورن بۆلیسی ئاشكرای كردووه ئهمریكا تیمێكی پێكهێناوه كه دیبلوماسییه ئهمریكییهكان له باڵیۆزخانهی واشنتن له ئهدیس بابا بگوازێتهوه.
لهلایهكی دیكهوه لە راگەیەندراوێکدا ئەنجوومەنی ئاسایش، نیگەرانی لە زیادبوونی پێکدادانەکانی نێوان ھێزەکانی حکوومەتی ئەسیوبیا و بەرەی رزگاری گەلی تیگرای دەربڕیوە، ئاماژەشی بەوەداوە کە پێکدادانەکان بەشێوەیەکی جددی کاریگەری لەسەر رەوشی مرۆیی دروست کردوە و ئاسایشی ئەسیوبیا و ناوچەکەی خستووەتە مەترسییەوە.
ئەنجوومەنی ئاسایش داوای لە لایەنە بەشەڕھاتووەکان کردوە لە پێناو کۆتاییھێنان بە پێکدادانەکان، چارەسەری قەیرانەکە، بەرقەرار کردنی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتدا ئاگربەست رابگەیەنن، ھەروەھا رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگرن و رێگە بدەن ھاوکارییە مرۆییەکان بگەنە لێقەوماوان.
جێی وەبیرھێنانەوەیە حکوومەتی ئەسیوبیا بەھۆی پەلامارەکانی بەرەی رزگاری گەلی تیگرایەوە لە دووی تشرینی دووەمدا باری نائاسایی راگەیاند و یەکەی بەرگری دژ بە ھێرش کردنە سەر ئادیس-ئابابای پایتەخت دروست کرد.
پێکدادانەکانی نێوان ئەو دوو لایەنەش لە تشرینی دووەمی 2020ەوە درێژەیان ھەیە و بەھۆی پێکدادانەکانیشەوە تا ئێستا لە باکووری ئەسیوبیا 2،5 ملیۆن کەس ئاوارە بوون و زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسیش پێویستییان بە ھاوکاری مرۆیی بەپەلە ھەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.