Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 21:58

کفری.. لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا 5 کەس بریندار دەبن

کوردستان TV
100%

 ھاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگای نێوان سەنگاو  - کفری  نزیک گوندی 'کانی عوبێد' لە جۆری وەرگەڕان ڕویداوەو لە ئەنجامی ڕوداوەکە پێنج کەس بریندار بوون.

ئەمڕۆ شەممە 6 ی11 ى 2021، بەڕێوەبەرایەی ھاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەووە، لە ئەنجامی ڕوداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس بریندار بوون کە لە ڕێگای نێوان سەنگاو  - کفری   لە نزیک گوندی 'کانی عوبێد' رووداوەکە ڕوویداوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن: لە ڕوداوەکەدا ئۆتۆمبێلیک لە جۆری 'نیسان پیک ئاب' وەرگەڕاوەو تەنها زیانی مادی بەر ئۆتۆبیلەکە کەوتووەو کەسی تیادا نەمردووە. 

 هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی قەزای کفری کراون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.