Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:17

لە فێستیڤاڵێکی موزیک هەشت کەس له‌تەکساس گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

لە شاری ھیوستەنی سەر بە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا و لە فێستیڤاڵی موزیکی "Astroworld" بەھۆی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغییەوە ھەشت کەس گیانیان لەدەستدا و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی ھیوستەن، ساموئێل پێنا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە فێستیڤاڵەکەدا و کاتێک ھونەرمەندی راپەر، تراڤیس سکۆت چووەتە سەر تەختەی نمایش، پاڵەپەستۆیەکی زۆر دروست بووە.

پێنا باسی لەوەش کرد کە بەھۆی پاڵەپەستۆکەوە کۆنسێرتەکە وەستێندراوە، لەناو قەرەباڵغییەکەدا لایەنی کەم ھەشت کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسیش بریندار بوون.

ناوبراو دەربارەی رەوشی بریندارەکانیش ئەوەی ئاشکرا کرد کە 20 لە بریندارەکان لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆدەکرێت، لەو ژمارەیە 11 کەسیان دووچاری وەستانی لەناکاوی دڵ بوون.

لای خۆشیەوە بەڕێوبەری ئاسایشی شارەکە، ترۆی فینەر، باسی لەوە کرد کە سەدان پۆلیس لە شوێنی فێستیڤاڵەکە لە ئەرکدابوون و بەوھۆیەوە تواندراوە بەزوویی رێگری لە گەورەبوونی رووداوەکە بکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.