Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:24

تاڵیبان: ناتوانین گرەنتی سەلامەتی قوتابییانی کچ بکەین

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕێگەی دا بە گەڕانەوەی قوتابییانی کچ بۆ ناوەندەکانی خوێندن ڕایانگەیاند کە ناتوانن سەلامەتی بۆ ئەو کچانە مسۆگەر بکەن کە لە ناوەندەکانی خوێندنی کچان دەخوێنن.

ڕۆژنامەنووسێکی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سەرکردەکانی تاڵیبان مۆڵەتییان دا بە کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن، کچان دووبارە گەڕانەوە بۆ پۆلەکان، بەڵام سەرکردەکانی تاڵیبان ڕایانگەیاند، ناتوانن سەلامەتی ئەو کچانە بپارێزن کە ئێستا گەڕاونەتەوە ناوەندەکانی خوێندن.

هەروەها ڕۆژنامەنووسەکە ڕاشیگەیاند: دۆخی ناوەندەکانی خوێندنی کچان تا ئێستا لە پارێزگاکانی ئەفغانستان ڕوون نەبووەتەوە و بەشێک لە قوتابخانە ناوەندییەکانی کچان تا ئێستاش نەکراونەتەوە لە وڵاتەکە، ئەوانەشی کە دەخوێنن پارێزراونین.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە ناوخۆییەکانی وڵاتەکە، لە سەرەتای دەستپێکی خوێندنی ئەمساڵەوە لە شەش پارێزگای ئەو وڵاتە تەنها 34 قوتاتبخانەی کچان کراونەتەوە.

جێی باسە لە دوای گرتنی ئەفغانستان لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە چەندین پێشێلکاری بۆ سەر ئافرەتان و مافەکانی مرۆڤ تۆمار کراون، لەکاتێکدا تاڵیبان لەدوای ڕاگەیاندنی حکوومەتەکەی بەڵێنی دا کە ڕێز لە مافەکانی مرۆڤ و ئافرەتان بگرن بە پێی شەریعەتی ئیسلام

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.