Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:18

هاوپەیمانیی عەرەبی : لە ماوەی 24 کاتژمێرى رابردوودا 157 چەکداری سەربە حوسییەکان کوژران

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی ھاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعوودیە، ئەوەیان راگەیاند کە لە ماوەی یەک رۆژدا لە ئۆپەراسیۆنەکانی سەر پارێزگای مەئرب لە بەشی ناوەندی یەمەن، 157 چەکداری حوسییان کوشتووە.

ئاژانسی فەرمیی ھەواڵی سعوودیە (SPA)، لە هەواڵێكیدا راگەیەندراوێكى ھێزەکانی ھاوپەیمانى بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا هاتووە: "ھێزەکانی ھاوپەیمان، لە ماوەی 24 كاتژمێرى رابردوودا، 32 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان بۆسەر حوسییەکان لە شارەکانی بەیدا و سیرواح لە بەشی ناوەند و جەوف لە باکووری یەمەن ئەنجامداوە".

راگەیەندراوەکە، ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا 14 ئۆتومبێلی سەربازیی تێكشكێنراوە و 157 چەکداری حوسییەکان لە چالاکی خراون.
لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی سەبەئی سەر بە حوسییەکان، ھێزەکانی ھاوپەیمانی لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 24 ھێرشی ئاسمانییان بۆسەر مەئریب و جەوف و سنووری یەمەن لە بەرامبەر شاری نەجران لە باشووری رۆژئاوای سعوودیە ئەنجامداوە.
ھەواڵەکە، زانیاری سەبارەت بە کوژراو و بریندار لە ئاکامی ھێرشەکاندا بڵاونەکردووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.