لە مەکسیک بارهەڵگرێک لە پاش نەمانی ئیستۆپ، خۆی کێشا بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا کە لە دەروازەی رێگای خێرا لە چاوەڕوانیدا بوون و لە ئاکامدا، 19 کەس گیانیان لەدەست دا و سێی دیکەش برینداربوون.
میدیاکانی مەکسیک بڵاویان کردەوە کە لە شاری بویبلا خۆرهەڵاتی مەکسیکۆ ستی پایتەختی ئەو وڵاتە، بارهەڵگرێک کە ئیستۆپی نەماوە خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلدا.
بەرپرسانی ناوچەکە باسیان لەوە کرد کە لە رووداوەکەدا، 19 کەس کە یەکێکیان شۆفێری بارهەڵگرەکەیە گیانی لەدەستداوە، سێی دیکەش برینداربوون.
دوا بە دوای رووداوەکە برینداران گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
هاوکات لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.