Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 17:14

بە تۆمەتی بڕینەوەی دار 6 کەس دەستگیر دەکرێن

کوردستان TV
100%

5 تۆمەتبار لە تەکیە و تۆمەتبارێکی دیکەش لە شارباژێڕ بە تۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: 5 کەس بە تۆمەتی بڕینەوەی دار لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە دەستگیرکران، هەروەها تۆمەتبارێکی دیکەش لەلایەن بەشى پۆلیسی دارستان و ژینگەى شارباژێڕ بە هەمان تۆمەت دەستگیر کران.

ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاووڵاتیەك لە چیای کانی بناو لە سنووری ناحیەی تەکیە سەرقاڵی بڕینەوەی داری سروشتی بوون، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی تەکیە گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و سەرجەمیان دەستگیر کران کە پێکهاتبوون لە 5 هاووڵاتی.

هەروەها ڕایگەیاند: هاوکات دەستگیرا بەسەر 3 ئۆتۆمبێلی پیکاب کە داری بڕاوەی لێ بار کرابوون، هەروەها پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسايى.

هاوکات تۆمەتبارێکی دیکەش لە سنووری شارباژێڕ بەهەمان تۆمەت دەستگیر کرا، بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند: مەفرەزه‌كانی بەشى پۆلیسی دارستان و ژینگەى شارباژێڕ له‌ گوندى قشڵاخی بە تۆمەتی سەرپێچیکردن هاووڵاتییەکیان دەستگیر کرد کە هەستابوو بە بڕینی داری سروشتی.

جێی باسە بڕینەوەى زۆرێک لە دار و درەختەکان لەلایەن هەندێک لە هاووڵاتیان بۆتە دیاردە، پۆلیسەکانی دارستان بەردەوام لە ئەرکدان بۆ ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە دارستانەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.