Erbil 38°C دووشەممە 16 شوبات 16:54

یەکێتی ئەوروپا: نابێت ڕێگە بدرێت پڕۆسەی دیموکراسی تێکبدرێت

کوردستان TV
100%

یەکێتی ئەوروپا بە توندی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.

جۆزێپ بۆرێل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ یەکشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: بە توندی سەرکۆنەی هەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین و ڕێگە بە هیچ توندوتیژیێکیش نادرێت.

ڕاشیگەیاند: نابێت ڕێگە بدرێت پڕۆسەی دیموکراسی تێکبدرێت، هێمنی، خۆگرتن و گفتوگۆ لەماوەی دوای هەڵبژاردن زۆر پێویست و گرنگە.

جێی باسە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 3 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئاراستەی ماڵەکەی مستەفا کازمی کرا و چەند پاسەوانێکی برینداربوو، لەدوای ئەوە کازمی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە خۆی و ئەوانەی لەگەڵی کار دەکەن هەموویان سەلامەتن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.