پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد رەسوڵ ساڵح
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی ئەحمەد رەسوڵ ساڵح،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی هێزەكانی فەرماندەی زێرەڤانی كاك(ئەحمەد رەسوڵ ساڵح)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمانپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە ئەحمەد بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
7ی تشرینی دووەمی 2021
……..............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی تاهیر حەمەد عەلی سوسەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی تاهیر حەمەد عەلی سوسەیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان كاكە (تاهیر حەمەد عەلی سوسەیی)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكە تاهیر بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
7ی تشرینی دووەمی 2021
…............................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی تۆفیق دەروێش عەلی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادە و كەسوكاری تۆفیق دەروێش عەلی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی گوڵان و كەسایەتی شارباژێر كاكە(تۆفیق دەروێش عەلی)مان بیست.
سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە كوردپەروەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمان و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە تۆفیق بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
7ی تشرینی دووەمی 2021
…...........................
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی عەباس ئاغای موبرە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی كاك عەباس ئاغای موبرە،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(ئافتاو حەسەن ئاغا) هاوژینی كاك عەباس ئاغای موبرە و دایكی بەڕێزان كاكە نەژاد و ئازادمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكارتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو ئافتاو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
7ی تشرینی دووەمی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.