كتێبه‌كه له حه‌وت به‌ش و 150 لاپه‌ڕه پێكهاتووه
یه‌كه‌م كتێبی كوردی له‌باره‌ی مه‌ندوبیی چاپ و بڵاوكرایه‌وه، ڕه‌سول ساڵح خۆشناو نووسه‌ری په‌رتووكه سه‌باره‌ت به بیرۆكه‌ی نووسینی ئه‌م په‌رتووكه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تیڤی گوتی "له‌و ئاگادارییانه‌ی كه بۆ ده‌رفه‌تی كار ده‌مبینی، له‌باره‌ی مه‌ندوبی بوو، به‌دڵنیاییه‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌م كاره ده‌كرد، زانیاری ئه‌وتۆیان نه‌بوو و یا له‌به‌ر ناچاری یا حه‌زه‌وه ده‌ستیان پێ ده‌كرد و كاتێكی زۆری ده‌وێ تا كه‌سه‌كه له‌كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی كه‌م ده‌بوو، بۆیه ئه‌م په‌رتووكه‌م بۆ كتێبخانه‌ی كوردی به‌پێویست زانی".
هه‌روه‌ها خۆشناو له‌باره‌ی كتێبه‌كه گووتی" كتێبه‌كه له حه‌وت به‌ش و 150 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، به‌شی یه‌كه‌م باس له ئه‌ته‌كێت و زمانی جه‌سته‌ی تایبه‌ت به نوێنه‌ری فرۆش ده‌كه‌ین، له‌به‌شی دووه‌م چه‌ند بنه‌مایه‌كی بازاڕدۆزی باسی لێوه كراوه، به‌شی سێیه‌م سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی مه‌ندوبی و سه‌ردانكردنی شوێنه‌كان ڕوونكراوه‌ته‌وه، به‌شی چواره‌م ته‌كنیكییه‌كانی دانوستاندن و قه‌ناعه‌ت پێهێنان ئاماژه‌یان بۆ كراوه، له گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م و نه‌دانه‌وه‌ی قه‌رز له كێشه گه‌روه‌كانی كاری مه‌ندوبییه كه له‌به‌شی پێنجه‌م بۆ ڕێگریكردنی لێی چه‌ند ته‌كنیك و ڕێكاریك خراوه‌ته‌ڕوو، به‌شی شه‌شه‌م تایبه‌ته به فرۆش له‌سه‌رده‌می قه‌یراندا و به‌شی كۆتایی یا حه‌وته‌م باس له فرۆشی ته‌له‌فۆنی ده‌كات".
شایانی باسه ناوه‌ندی ڕۆشنبیریی ئاشتی ئه‌ركی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه و 500 دانه‌ی لی چاپ كراوه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.