ئاژانسی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی (ناسا) ئاشكرای كرد، له‌م مانگه‌دا درێژترین مانگگیرانی به‌شی (جزئی) له سه‌ده‌ی 21ی ڕوو ده‌دات، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌توانن له‌نێوان كاتژمێره‌كانی 2-4ی به‌یانی دیمه‌نه‌كان ببینن.
مانگگیرانه جزئییه‌كه له ڕۆژی 19ی ئه‌م مانگه ڕوو ده‌دات و ماوه‌ی 3 كاتژمێر و 28 خوله‌ك ده‌خایه‌نێ، ئه‌و ڕۆژه‌ش مانگ به ڕێژه‌ی 97% به ڕه‌نگی سوور ده‌رده‌كه‌وێ، پێشبینیش ده‌كرێ تا ساڵی 2100 مانگگیرانی هاوشێوه نه‌بینرێته‌وه.
ناسا ئاشكرای كرد: زه‌وی له‌و ڕۆژه‌دا له‌نێوان خۆر و مانگدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، مانگگیرانه‌كه‌ش له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای ڕۆژی 19ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ ده‌كات، له كاتژمێر 4ی به‌یانیشدا مانگگیرانه‌كه به‌ته‌واوی ده‌بێت و دانیشتووانی هه‌موو جیهان ده‌توانن دیمه‌نه‌كانی مانگگیرانه‌كه ببینن.
باشترین كاتیش بۆ دیتنی دیمه‌نه‌كانی مانگگیرانه‌كه سه‌باره‌ت به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان كاتژمێره‌كان 2 تا 4ی 19ی مانگ ده‌بێت، بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و كات دنیا ساماڵ بێت و ئاسمان ڕوون بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.