Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 05:43

ناسا پڕۆژه‌یه‌ک بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ دیارده‌ی گه‌رمبوونی زه‌وی ڕاده‌گه‌یه‌نێ

کوردستان TV
100%

 

ئاژانسی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی (ناسا) ئه‌مڕۆ دووشه‌م پڕۆژه‌یه‌كی نوێی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و چاودێریكردنی دیارده‌ی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی ڕاگه‌یاند.

بێڵ نیلسۆن به‌ڕێوه‌به‌ری ناسا ڕایگه‌یاند: خۆشحاڵم پڕۆژه‌یه‌كی نوێی ئاژانسه‌كه‌مان ڕابگه‌یه‌نم ناوه‌كه‌شی "گه‌ڕان به‌دوای هۆكاره‌كانی گه‌رمبوون"ه‌وه‌یه‌‌.

ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی 3 مووشه‌كی بچووك بۆ بۆشایی ئاسمان تا ساڵی 2027، موشه‌كه‌كان كاریان لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌بێت له‌ گه‌رده‌لوول و برووسكه‌كانی سه‌ر زه‌وی، دواتریش كاریگه‌ری ئه‌و گه‌رده‌لوولانه‌ له‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا و گۆی زه‌وی.

نیلسۆن ئاشكراشی كرد كه‌ به‌ گه‌یشتنی زانیارییه‌كانی ئه‌م مووشه‌كانه‌ هه‌لێكی گه‌وره‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێت تا پێشبینی كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كانی گۆی زه‌وی بكه‌ن و ئاماده‌كاریش بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان.  

 

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.