به‌هۆی لێشاوی په‌نابه‌ران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 8/11/2021 وه‌زاره‌تی به‌رگریی پۆڵه‌ندا باری نائاسایی له سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌زاران په‌نابه‌ر له بیلاڕووسیاوه به پێ ڕوویان كرده سنووره‌كانی وڵاتی پۆڵه‌ندا، وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه باری نایاسایی له سنووره‌كانی ڕاگه‌یاند و به هه‌زاران سه‌ربازی له‌سه‌ر سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی بڵاوه پێ كرد.
ماوەی چەند مانگێکە پەنابەران لە ڕێگەی بیلاڕووسیا دەگەنە سنوورەکانی وڵاتانی ئەوروپا لەگەڵ ئەمەش وەرزی سەماوسۆڵه‌یه لە سنوورەکان و سەدان پەنابەر لە ناو دارستانەکانی سنووری بیلاڕووسیا و پۆڵەندا ژیان بەسەر دەبەن.
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری پۆڵەندا ڕاگەیاند: یەکە تایبەتییەکانی بیلاڕووسیا ڕێنمایی پەنابەران دەکەن بو کوێ بچن و بو کوێ نەچن.
یەکێتی ئەوروپا لەسەر ئەم هه‌ڵوێسته‌ی بیلاڕووسیا ناڕازییە و هاتنی هەڕەمەکی پەنابەران لەو سنوورانه، بیلاڕووسیا تومەتبار دەکات لە سەر ئەوەی ئاسانکاری بۆ پەنابەران دەکرێت لەو سنوورانە بە ڕووی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا .
جێی ئاماژه‌یه لە ماوەی مانگی ڕابردوودا تا ئیستا چەند پەنابەرێک لە ڕێگا گیانیان لە دەستداوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش دۆخیان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
پ/ خالید عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.