Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:56

بوومه‌له‌رزیه‌ک‌ له‌ تورکیا ڕوویداوه‌

کوردستان TV
100%

 

ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 5.1 پله‌ی ڕێخته‌ر قه‌زای میرام له هه‌رێمی قوونییه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی توركیای داوه‌.

ده‌زگای كاره‌سات و فریاكه‌وتنی توركیا (ئافاد) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد: ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی 10.61 كیلۆمه‌تر له‌ ژێر زه‌وییه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌.

ده‌زگاكه‌ ئاشكراشی كردووه‌ كه‌ هاووڵاتییانی قه‌زاكه‌ و ده‌وروبه‌ری هه‌ستیان به‌ زه‌وی له‌رزه‌كه‌ كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر زیانه‌ گیانی و مادییه‌كانی نه‌خراوه‌ته‌ڕوو.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.