Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 09:14

تاران مەرجەکانی خولی پێنجەمی گفتوگۆکان لەگەڵ ڕیاز دەخاتەڕوو

کوردستان TV
100%

 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە کۆتایی مانگی ئەیلوولەوە هیچ گفتوگۆیەک لەنێوان وڵاتەکەیی و سعوودیە ئەنجام نەدراوه‌ و هه‌روه‌ها مه‌رجی گفتوگۆکردن لەگەڵ ئه‌و وڵاته‌ دەخاتەڕوو.

سەعید خەتیبزادە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی هەفتانەی خۆی لە تاران گوتی "پەیوەندیی نێوان ئێران و سعوودیە پچڕاوە، ئەگەر سعوودیە ویستێکی جددی نیشان بدات پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ڕیاز بەرەوپێش دەچێت، هەروەها خولێکی دیکەی گفتوگۆکانمان بەڕێوە دەچێت.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی گوتارەکەیدا سەبارەت بە کێشەكانی نێوان سعوودیە و لوبنان قسەی کرد و گوتی: گفتوگۆی نێوان ئێران و سعوودیە دوو قۆڵین، ئێمە لەمبارەوە لەگەڵ دۆسته‌كانمان و لایەنی سێیەم قسەمان نەکردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە سیاسەتی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان و لۆژیکی گەمارۆ و فشارەکان لەگەڵ لوبنان کار ناکات. هەروەها گوتیشی، باشتروایە کێشەکان دوو قۆڵی لەنێوان خۆیاندا چارەسەر بکەن.

جێی باسە گفتوگۆکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە مانگی نیسان لە بەغدا دەستی پێ کرد، دوای ئەوەی هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق بۆ کۆکردنەوەی هەردوولا لەسەر یەک مێز سەرکەوتوو بوو، تاران و ڕیاز تا ئێستا چوارجار بەیەکەوە گفتوگۆیان کردووە، کە سێیان لە سەردەمی حکوومەتەکانی پێشووی ئێران بوون و تەنیا چوارەمیان لە سەردەمی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری ئێستای ئێران بووە.

 

 

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.