چارلێس میشێل، سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، بیلارووسیای تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كۆچبه‌ران وه‌ك ئامراز به‌كارده‌هێنێت بۆ ئامانجه سیاسییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌وه قبوڵ ناكات.
چارلێس میشێل دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی بوونی كۆچبه‌رێكی زۆر له سنووری پۆڵه‌ندا-بیلارووسیا و هه‌وڵدان بۆ به‌زاندنی سنووری پۆڵه‌ندا له‌لایه‌ن ئه‌و كۆچبه‌رانه‌وه له هه‌ژمارەکانی خۆی لە تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، رایگه‌یاند "داوا له به‌رپرسانی بیلارووسیا ده‌كه‌م پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بن. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌وڵه‌كانی به‌كارهێنانی كۆچبه‌ران وه‌ك ئامرازی سیاسیی قبوڵ ناكات. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له نزیكه‌وه چاودێری ره‌وشی سه‌ر سنوور ده‌كات".
هه‌روه‌ها کۆمسیاری یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری ناوخۆ، یلوا جۆهانسۆن باسی له‌وه كرد كه حکوومەتی بیلارووسیا خەڵکی خستووه‌ته ته‌ڵه‌وه و ژیانیانی خستووه‌ته مەترسییەوە.
یلوا جۆهانسۆن له په‌یامێكیدا كه له هه‌ژمارەکانی خۆی لە تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکاندا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سه‌ركۆماری بیلارووسیا، ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ خه‌ڵكی فریوداوه و له فڕۆكه‌خانه‌ی مینسك-ه‌وه ره‌وانه‌ی سنووری بیلارووسیا-پۆڵه‌ندای كردوون.
ماوه‌ی چەند مانگێكە کۆچی نایاسایی لە بیلارووسیاوە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا وەک پۆڵەندا، لیتوانیا و لاتڤیا به‌رده‌وامه و گەورەترین لێشاوی ئه‌و کۆچه‌ش لە شاری گرۆدنۆ کە هاوسنووره له‌گه‌ڵ پۆڵەندا رووی دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.