Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:36

ئیسرائیل چه‌ند خاڵێکی سه‌ربازیی له‌ سووریا کرده‌ ئامانج

کوردستان TV
100%

رژێمی بەشار ئەسەد، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئیسرائیل، ھێرشی ئاسمانیی بۆسەر چەند خاڵێکی سەربازیی لە ناوەڕاست و کەناراوەکانی سووریا ئەنجامداوە.

ئاژانسی ھەواڵیی سانا "SANA"ی سەربە رژێمی ئەسەد، پشت بەستن بە سەرچاوەکان لە وەزارەتی بەرگریی رژێم بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 19:16 بە کاتی دیمەشق، ئیسرائیل لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییەوە چەند خاڵێکی سەربازیی لە ناوەڕاست و کەناراوەکانی سووریای کردووەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە پارێزگاکانی حومس و تەرتوس دەنگی تەقینەوەی بەھێز بیستراوە و دەنگۆی برینداربوونی دوو کەسی سەربە رژێمییشی بڵاوکردووەتەوە.

لە پارێزگاکانی حومس و تەرتوس جگە لە خاڵی سەربازیی سوپای رژێم، خاڵی سەربازیی گرووپە تیرۆریستییەکانی ژێر فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان جێگیرکراون.

ھێشتا ھیچ راگەیەندراوێک سەبارەت بەو بابەتە لەلایەن بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بڵاونەکراوەتەوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.