یانه‌ی نیوكاسل یونایتد به‌فه‌رمی ئێدی هاوی ڕاهێنه‌ری پێشووی بۆرنمۆسی به ڕاهێنه‌ری نوێی تیپه‌كه‌ی ده‌ستنیشانكرد.
ئه‌ویش له شوێنی ڕاهێنه‌ر ستیڤ برۆس كه مانگی ڕابردوو له پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه، ئیداره‌ی یانه ئینگلیزییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ئێدی هاو تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست وچوار واژووكردووه.
ئێستاش یانه‌كه له كۆی یازده گه‌ڕی خولی ئینگلته‌را خاوه‌نی ته‌نها پێنج خاڵه‌و له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی پرێمه‌رلیگ دایه، مانگی پێشوو سندوقی وه‌به‌رهێنانی سعودیه كه چه‌ند سه‌رمایه‌دارێكی ئه‌و وڵاته سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، زۆرینه‌ی پشكه‌كانی یانه‌ی نیوكاسل یونایتدیان كڕیه‌وه‌و به‌فه‌رمی بوونه‌ته خاوه‌نی یانه‌ك.
کارگێڕی نیوکاسل ئێدی هاوی ڕاهێنه‌ری پێشووی بۆرنمۆسی به ڕاهێنه‌ری نوێی تیپه‌که‌ی ده‌ستنیشانکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.