Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 11:16

جێگری فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان: خۆمان بە دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان دەزانین

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا دەکات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال ریچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد کە بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی، سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت، سوپاسی جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد بۆ کار و خزمەتەکانی لە ماوەی ڕابردوودا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی تازەیدا. 
جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان، بە پێزانینەوە باسی لە هاوکاری و هەماهەنگیی دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەشی بەوەدا، کە ئەو هەمیشە خۆی بە دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردستان دەزانێت لە هەر شوێنێک و ئەرکێکدا بێت.
بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاریکردنی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.