ژاپۆن، مووشەکی "Epsilon-5" کە نۆ مانگی دەستکردی ھەڵگرتووە، رەوانەی بۆشایی ئاسمانی کرد.
ئاژانسی ژاپۆن بۆ لێکۆڵینەوەکانی بۆشایی ئاسمان (JAXA) رایگەیاند کە مووشەکەکەیان لە وێستگەی ئوچینۆرا بۆ بۆشایی ئاسمان لە ناوچەی کاگۆشیما لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەکەوە ئاراستەکردووە.
ئەوەش ئاشکرا کرا کە مووشەکەکە لەلایەن 10 پەیمانگای زانستیی نیشتمانی ژاپۆنییەوە درووستکراوە و تیرەکەی 2،6 مەتر و درێژییەکەی 26 مەترە و قورساییەکەی 96 تۆنە.
جەخت لەوەش کرایەوە کە سووتەمەنی رەقیان لە مووشەکەکە بەکارھێناوە و بەھۆی ئەو زیرەکییە ئەلیکترۆنییەی کە ھەیەتی تێچووی دارایی ناردن و درووستکردنی کەمبووە.
بەپێی زانیاریەکان مووشەکی "Epsilon-5" کە ئامانج لێی ھاندانی ئەو دامەزراوە پەروەردەییانەی کە چالاکی بە ئاراستەی بۆشایی ئاسمان بەڕێوەدەبن و كۆمپانیا بارزرگانییەكانە و نۆ مانگی دەستکردی ھەڵگرتووە، کۆی گشتی پێنج ملیار و 800 ملیۆن یەن (51 ملیۆن دۆلار)ی تێچووە.
بەپێی ئاژانسی ھەواڵیی کیۆدۆ، ئاژانسی ژاپۆن بۆ لێکۆڵینەوەکانی بۆشایی ئاسمان (JAXA)، دوایین جار لە کانوونی دووەمی ساڵی 2019 مووشەکی جۆری Epsilonی ناردووەتە بۆشایی ئاسمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.