یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی (فیفا) ئه‌مڕۆ سێشه‌م واده‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی جیهانی بۆ ساڵی 2020-2021 دیاری كرد.
یه‌كێتییه‌كه بڵاوی كرده‌وه: ڕۆژی 17ی مانگی داهاتوو له باره‌گای فیفا له شاری زیوریخ به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی 2020-2021 دابه‌ش ده‌كه‌ین.
فیفا ڕاشیگه‌یاند: پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له ڕۆژی 22ی ئه‌م مانگه بۆ دیاریكردنی باشترینه‌كانی جیهان ده‌ست پێ ده‌كات و ڕۆژ 10ی مانگی داهاتوو كۆتایی دێت.
له پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه كاپتن و ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كان و هانده‌ران له ڕێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌گه‌ڵ 300 نوێنه‌ری ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌توانن ده‌نگ بده‌ن.
خه‌ڵاته‌كانی باشترین 2020-2021 بریتی ده‌بێت له دیاریكردنی باشترین یاریزانی كوڕ و كچی جیهان، باشترین ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی كوڕان و كچان، باشترین گۆڵپارێزی كوڕ و كچ، خه‌ڵاتی یاریكردنی خاوێن، خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵ، خه‌ڵاتی هانده‌رانی فیفا له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی پێكهاته‌ی نموونه‌یی جیهان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.