سه‌رۆكی بیلاڕووسیا ره‌خنه‌ی توندی له پۆڵه‌ندا گرت به‌هۆی ناردنی زریپۆش بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئه‌لیكسانده‌ر لوكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕووسیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤارێكی ڕووسی گوتی: چۆن ده‌كرێ زریپۆشی (لیۆباردۆ) به‌كاربهێنرێ به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران، ئێمه‌ی سه‌ربازی باش ده‌زانین مانای هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕ دژی ئه‌م هاووڵاتییه داماوانه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا چییه، بۆ نموونه ناردنی ژماره‌یه‌ك له زریپۆش، ئه‌مه شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته هه‌موولایه‌ك له‌گه‌ڵ من هاوڕابن كه به‌كارهێنانی چه‌ك له جیهانی ئێستادا به واتای خۆكوشتن دێت، به‌تایبه‌تیش بۆ ئێمه كه له‌نێو دڵی ئه‌وروپاین. هۆشداریشی دا كه پڕووشكی سه‌ره‌تای سه‌رجه‌م شه‌ڕه‌كانی ڕابردووی جیهان له مێژوودا لێره له بیلاڕووسیا سه‌ری هه‌ڵداوه له‌سه‌ر ئه‌م پارچه زه‌وییه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه باس له‌وه ده‌كرێ حكوومه‌تی پۆڵه‌ندا زیاتر له 2 هه‌زار و 500 پۆلیس و سه‌ربازی ناردووه‌ته سه‌ر سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ بیلاڕووسیا بۆ پاڵپشتیكردنی پۆلیسی پاراستنی سنوور له‌گه‌ڵ ده‌یان زریپۆش له جۆری لیۆباردی سه‌ربازی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.