Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 04:32

له‌تورکیا بینایەک داڕووخاو 13 که‌س برینداربوون

کوردستان TV
100%

له‌ پارێزگای مه‌ڵاتیا خۆرهه‌ڵاتی توركیا بینایەک داڕووخا و دوای رووداوەکەش تیمە فریاگوزارییەکان دەستیان بە دەرهێنانی ئەو کەسانە کرد کە لە ژێر داروپەردووی بیناکەدا گیریان خواردووە.

رووداوەکە لە شارۆچکەی یەشیلیورت روویداوە و بینایەکی دوو نهۆمی کە نهۆمی زەمینییەکەی چەند دوکانێک بووە، بەهۆکارێکی نەزانراو داڕووخا.

دوای رووداوەکەش تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە 13کەس بە برینداریی رزگار بکەن.

دوای رووداوه‌كه‌ش ئایدن باروش ، پارێزگاری مەڵاتیا، دوای سەردان کردنی شوێنی بینا داڕووخاوەکەی پارێزگای مه‌ڵاتیا رایگه‌یاند: "تا ئێستا 13 بریندارمان لەژێر داروپەردوو دەرهێناوە، سێ لە بریندارەکان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە. دوو برینداریش دووچاری خوێنبەربوونی سییەکان بوون و لەژێر چاودێری چڕدان. بەڵام ژیانیان لە مەترسیدا نییە. تەواوی بریندارەکانی دیکەش برینەکانیان سووکە".

ئایدن باروش دوای سەردان کردنی شوێنی بینا داڕوخاوەکه‌، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و باسی لەوە کرد کە بیناکە لە کاتژمیر 16:50دا داڕووخاوە، بە گوتەی ئەو کەسانەی کە بە توانای خۆیان لە ژێر داروپەردوەکە هاتوونەتە دەره‌وه‌، 15 کەس لە ناو بیناکەدا بوون.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.