ئافیف کۆخاڤی، سوپاسالاری ئیسرائیل، باسی لەوە کرد کە لە ئێستادا کارەکانیان سهبارهت به ئامادەکاری بۆ هێرش کردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، چڕ کردووەتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی گۆڤاری "Times of Israel"، ئافیف کۆخاڤی لە میانی گوتارێکدا كه لە لیژنهی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئیسرائیل پێشكهشی كرد، رایگەیاندووە: "سوپا، ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن دەکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران لەڕووی سەربازییەوە".
کۆخاڤی ئاماژەی بە پەسەند کردنی بوودجەی 2021-2022ی حکوومەت لە پەرلەمانی ئیسرائیل کرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەو بەشەی لە بوودجە بۆ سوپا دیاری کراوە، گونجاوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران.
گوتیشی: "کارەکانمان سهبارهت به ئامادەکاری بۆ هێرش کردنە سەر وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، چڕ کردووەتەوە".
لە لایەکی دیکەشەوە، بێنی گانتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، لە میانی بەشداریی کردنی لە رێوڕەسمی کردنەوەی کارگەیەکی پیشەسازیی سەربازیی لە شارۆچکەی شلۆمی لە باکووری ئیسرائیل، گوتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: "ئیسرائیل رێگە نادات ئێران و جێگرەکانی گورز لە سەروەری سەربازی ئیسرائیل بدەن. حکوومەت بۆ رێگریی کردن لە هەر هەڕەشەیەک بە ملیاران دۆلار وەبەرهێنان دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.