بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزیر و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و نوێنەری به شێك لە کۆمپانیاکانی كشتوكاڵى
ماوەی چەند رۆژێکە لە لایەن حكومەتی هۆڵەندا بانگهێشت کراون بە هاوکاری دەستەی کوردی - هۆڵەندی بۆ بازرگانی .
سەرەتا شاندەکە لەگەڵ کۆمپانیای ( دەچ گرین هاوس) کۆبونەوە و سەردانی بەشەکانی کۆمپانیاکەیان کرد کە لە بواری توێژینەوە و گەشەپێدانی خانوی پلاستیکی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەم، ئامادەیی تەواو یان دەربڕی بۆ وەبەرهێنان کردن لە هەرێمی کوردستان.
هەروەک سەردانی کۆمپانیای (دەلفی) کرا بۆ ڕاهێنان و گەشەپێدانی کشتوکاڵی، لەو بوارەدا کۆمپانیاکە لە چەندین وڵاتی جیهان لقی هەیە و پێشەنگە.
دواتر شاندەکە سەردانی کۆمپانیای( بلێس ئایریس) ی کرد بۆ بەرهەمهێنان و سەرپەرشتی گێڵگەی مانگای هۆڵشتاین لە 25 وڵاتی جیهان ده كات، کۆمپانیاکە خاوەنی ئەزموونی زیاتر لە سەد ساڵە لەو بوارەدا.
بڕیارە شاندەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی چەند کۆمپانیایەکی دیکەی ستراتیجی بکەن لە بوارى كشتوكاڵ و پەلەوەری و گاودارى .
شاندێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى حکومەتی هەرێم لەهۆڵەندان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.