ژمارەی ئەو منداڵانەی کە لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە قوتابخانەیەکی شاری مارادی باشووری نیجەر گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ 28 کەس.
وەزیری ناوخۆی نیجەر، ئەلکاجی ئالهادا کە ناوچەکەی بەسەر کردووەتەوە، باسی لەوە کرد، ژمارەی ئەو قوتابییانەی لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە 28 کەس.
لە هەشتی تشرینی دووەمدا لە قوتابخانەیەکەی شاری مارادی ئاگر کەوتەوە، بەپێی ئامارە بەراییەکان لە رووداوەکەدا، 25 منداڵی تەمەن پێنج تا شەش ساڵان گیانیان لەدەستداوە.
لە کاتێکدا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نازانرێت، ئاماژە بەوە دەکرێت لەبەرئەوەی پۆلەکان بە پوش گیراون ئاگرەکە بەخێرایی تەشەنەی سەندووە.
نیجەر کە یەکێکە لە هەژارترین وڵاتەکانی جیهان، زۆر قوتابخانە بەدیدەکرێت کە بە کەرەستەی دار و پوش دروست کراون.
لەو قوتابخانانەدا، ناو بە ناو رووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە روو دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.