وه‌زاره‌تی دارایی له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 ى دام و ده‌زگاكانی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه.
به‌پێی راگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10 ى 11 ى 2021 ، مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و خانەنشینی پێشمەرگە.
سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش 11ى 11ى 2021 مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت:
سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجوومەنی وەزیران و خانەنشینی شارستانی .
جێی باسه رۆژی 25ى 10ى 2021 وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 كرد و له ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ری گرت و رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووش له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕه پاره‌كه‌ی به‌غدا، وه‌زاره‌تی دارایی لیستی مووچه‌ی ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.