لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەرانی یانە بەشداربووەکان تیروپشکی فوتساڵی کچان ئەنجامدرا، 11 یانە بەشداریان تێدا کرد و بەسەر دوو کۆمەڵە دابەشکران. یارییەکانیش بەشێوازی چوون هاتن دەبێت، لەهەر کۆمەڵەیەک دوو یانە سەردەکەوێت بۆ چوارگۆشەی زێڕین، بریارە یارییەکانی گەڕی یەکەم لە رێکەوتی 2021/12/05 بەرێوە بچێت .
کۆمەڵەی یەکەم ( ئافرەتانی هەولێر ، ئافرەتانی دهۆك ، رەواندوز ، گارە ، شێخان ، سنوور )
کۆمەلەی دووەم ( چوارقورنە ، شێروانە ، پیرەمەگرون ، دوکان ، خورماڵ ) .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.