Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:40

بایدن: سزاکان بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بن

کوردستان TV
100%


کۆشکی سپی لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا باری لەناکاوی نیشتمانی لە دژی رژێمی ئێران بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە و، پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران تا ئێستا ئاسایی نەبووەتەوە و، ئەم بڕیارە کە لە مانگی شوباتی ساڵی 1979 گیرایە بەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ باری لەناکاو لە دژی ئێران بەردەوام دەبێت.
کۆشکی سپی بڕیاری جێبەجێبکردنی ژمارە 12170 هێناوە باس کە بۆ یەکەمجار لە 14ی شوباتی ساڵی 1979 گیرایەبەر و، ئەو بڕیارە لە سەردەمی سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمریکا جیمی کارتەر و، دوای 10 رۆژ لە داگیرکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران دەرکرا.
بڕیارەکە کە لە دژی ئێران بۆ ساڵێکی دیکە درێژکرایەوە و 42 ساڵە بەردەوامی هەیە بریتییە لەوەی، ئێران هەڕەشەیەکی نائاسییە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوە و ئابووری ئەمریکا.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.