كاره‌بای گشتی سلێمانی رایگاند: له سه‌نته‌ری شاردا كێشه‌ى كاره‌باى چه‌ند گه‌ڕه‌كێك چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دابه‌شكردنى كاره‌باى سلێمانى، لەسەر بودجەی داهاتی (8%) کارەبا بە بڕی زیاتر له (110) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كاره‌با جێبه‌جێ ده‌كرێت كه خۆى له چه‌ند بڕگه‌یه‌ك ده‌بینێته‌وه و كێشه‌ى بارزۆرى محه‌ویله‌ى چه‌ند گه‌ڕه‌كێك چاره‌سه‌ر ده‌كات.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات ، پڕۆژه‌كه بریتییه له:
- دانانى محه‌ویله‌یه‌ك بۆ گه‌ڕه‌كى مه‌لا داود/ وێستگه‌ى تاڤگه فیده‌رى 373.
- دانانى محه‌ویله‌یه‌كى یارمه‌تیده‌ر بۆ گه‌ڕه‌كى مه‌لاداودى خوارو، وێستگه‌ى تاڤگه فیده‌رى 367.
- دانانى محه‌ویله‌یه‌كى یارمه‌تیده‌ر بۆ گه‌ڕه‌كى توه‌سپى له هه‌وارى شار/ فیده‌رى 200.
دانانى تۆڕى كاره‌با بۆ به‌شێك له‌گه‌ڕه‌كى مه‌لا داود وێستگه‌ى تاڤگه فیده‌رى 373
پرۆژەكەش بەبڕی (110.237.000) سەدو ده ملیۆن و دووسه‌د سى و حه‌وت هه‌زار دینار و لەلایەن کۆمپانیای (هه‌سونه) جێبەجێ دەکرێت و بڕیاریشه لەماوەی (40) رۆژدا كارەكانی تەواوببێت .
سلێمانى.. بەبڕی زیاتر له 110 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌کى کاره‌با جێبه‌جێ ده‌کرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.