Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:30

میلیشیاکانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ سنووری سووریا و عێراق کرانه‌ ئامانج

کوردستان TV
100%


چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو بە چڕی پێگەی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان لەسەر سنووری سووریا و عێراق کردە ئامانج.
بە گوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بۆردومانی ئاسمانی لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە کە دیار نییە ئایا سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە یاخوود ئیسرائیلە چەند پێگە و کۆگایەکی چەکی سەر بە میلیشیاکانی ئێرانیان لە شاری ئەلبوکەمالی سەر سنووری سووریا ـ عێراق لە گوندەوارەکانی دێرازووری رۆژهەڵات کردە ئامانج.
روانگەکە ئەوەشی زیاد کرد، بۆردومانەکان بوونە هۆی وێرانکردنی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنییەکان و، دەنگی تەقینەوەکان ئەوەندە بەهێزبوون گەیشتە شاری باغوز و، بۆردومانەکان زیانی گیانیان لێ کەوتەوە بەڵام ژمارەکە دیار نییە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.