Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 13:42

مێرکڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی په‌نابه‌ران داوایه‌ک له‌ پوتن ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئه‌نگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به‌ ڤلادمێر پوتن-ی سه‌رۆكی ڕووسیا راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و كاره‌ی بێلاڕووس ده‌یكات بۆ به‌كارهێنانی كۆچبه‌ران، كارێكی نامرۆڤانه‌یه‌ و مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌نگێلا مێركڵ  داواشی له‌ پوتن كردووه‌ فشار بخاته‌ سه‌ر حكومه‌تی بێلارووس بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م بابه‌ته‌.

یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاوپه‌یمانێتی ناتۆ ئالیكسانده‌ر لوكاشینكۆی سه‌رۆكی بێلاڕووس تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كۆچبه‌ران وه‌كو چه‌كێك به‌كارده‌هێنێت بۆ فشار كردنه‌ سه‌ر ڕۆژئاوا، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی ڕه‌وانه‌كردنی هاوڵاتیانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بۆ مینسكی پایته‌خت و دواتریش بۆ سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا و وڵاتانی به‌ڵتیكدا.

هه‌روه‌ها پۆڵه‌ندا و وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بێلاڕووسیان تۆمه‌تبار كردووه‌ به‌وه‌ی هانی كۆچبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فغانستان و ئه‌فریقا ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌ بێلاڕووسه‌وه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا.

ژێده‌ر / ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.