Erbil 38°C سێشەممە 11 ئاب 06:39

چەند کیلۆیەک ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان TV
100%

 

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەست بەسەر 3 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەگرێ و تۆمەتبارێکیش دەستگیر دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند " ڕۆژی 5ـی ئەم مانگە لەلایەن هێزەکانمانەوە لە شاری هەولێر دوای گومانکردنیان لە پۆستێک کە بریتیبوو لە قۆرییەکی گەورە دوای پشکنین و کردنەوەی دەرکەوت بڕی 880 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ تێیدا شاردرابووەوە و دەیانویست لە ڕێگای کۆمپانیایەکی گواستنەوە ڕەوانەی وڵاتی ئوستڕالیای بکەن".

هەروەها ڕایگەیاند: لە چالاکییەکی دیکەدا ڕۆژی 6ـی تشرینی دووەم لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە دەستگیرا بەسەر پۆستێکی دیکە کە پارچەیەک یەدەگی ئامێرێکی میکانیکی بوو، بڕی هەزار و 840 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری لە جۆری تلیاک تێدا شاردرابووەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاند: بەنیازبوون ئەو بڕە ڕەوانەی وڵاتی کەنەدای بکرێت، هەروەها لە چالاکییەکەدا تۆمەتبارێکیش دەستگیر کرا بەناوی ( د - ک - ق ) و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.