ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له تووشبووانی په‌تای كۆڕۆنا ڕاگه‌یه‌نرا و له‌وه‌ته‌ی كۆڕۆنا بڵاو بۆته‌وه یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا زیاتر له 39 هه‌زار كه‌س تووشی كۆڕۆنا بن.
په‌یمانگای كوخی ئه‌ڵمانی بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی ئاشكرای كرد كه بریتی بووه له 39 هه‌زار و 676 هه‌زار كه‌س، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه له‌وه‌ته‌ی په‌تاكه له جیهاندا بڵاو بووه‌ته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردووش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرابوو كه 37 هه‌زار و 120 كه‌س تووشی كۆڕۆنا ببوون، هه‌فته‌ی ڕابردووش تووشبوون بریتی بوو له 20 هه‌زار و 398 كه‌س.
په‌یمانگاكه ئاشكراشی كرد: ڕێژه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له هه‌ر سه‌ت هه‌زار كه‌سێش له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا 2 هه‌زار و 321 كه‌س تووشی كۆڕۆنا ده‌بن، ڕێژه‌كه به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك بریتی بوو له هه‌زار و 466 كه‌س، پێش مانگێكیش 661 كه‌س بوو.
سه‌باره‌ت به مردنیش له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 236 كه‌س مردوون، هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستاش ڕێژه‌ی مردن به كۆڕۆنا بریتی بوو له 194 كه‌س.
په‌یمانگای كوخی ئه‌ڵمانی بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كان هه‌روه‌ها ئاشكراشی كرد كه ڕێژه‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا له وڵاته‌كه تا ئێستا نزیكه‌ی 5 ملیۆن كه‌سه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.